یەکێتی تۆپی دەستی ھەولێر بەدوای سپۆنسەردەگەرێت

یەکێتی تۆپی دەستی ھەولێر بەدوای سپۆنسەردەگەرێت
یەکێتی تۆپی دەستی ھەولێر بەدوای سپۆنسەردەگەرێت
لەگەڵ ئەوەی قەیرانی دارایی زۆربەی چاڵاکیە وەرزشیەکانی پەکخستووە ، یەکێتیە وەرزشیەکانیش بەھیوای ئەوەن بتوانن شوێنک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی سپۆنسەریان بۆ بکات بۆ ئەنجامدانی چاڵاکیە وەرزشیەکانی خۆیان، یەکێتی تۆپی دەستی ھەولێریش لەگەڵ ئەوەی ماوەیەکی زۆرە ھیچ چاڵاکییەکی وەرزشیی ئەنجامداوە، بەڵام ئێستا سەرۆکی یەکێتیەکە لە ھەوڵی ئەوەیە سپۆنسەرێک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی خولێک بۆ یانەکانی پارێزگای ھەولێر ئەنجام بدەن، لەم بارەشەوە سامان ئیبراھیم سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتی تۆپی دەستی عێراقی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لە ئێستادا ئامادەکاریمان کردووە بۆ ئەوەی خولێک بۆ یانەکانی پارێزگای ھەولێر بکەینەوە وەکو دەستپێکی چاڵاکیەکانمان ، بەڵام ئێستا لە ھەوڵی ئەوەم بتوانم سپۆنسەرێک بدۆزمەوە بۆ ئەوەی سپۆنسەری خولەکە بکات و پارەی خولەکەمان بۆ دابین بکات، بەڵام تاکو ئێستا ھەر لە ھەوڵی ئەوەین بۆ ئەوەی ئەم کارە بکەین ، ئەم خولە بۆ ئاستی کوڕانی یانەکانی شاری ھەولێر دەبێت ، ھەرچەندە تاکوئێستا کەس گرەنتی نەداوە بە ئێمە، بەڵام سەرۆکی نوێنەرایەتی ھەولێری لێژنەی ئۆلیمپی بەلێنی ئەوەی داوە ھاوکاریمان بکات بۆ ئەوەی ئەم خولە بەرێوە بەبەین ئێمەش چاوەڕوان دەکەین ھەر شتێکمان دەست بکەوێ دەست بە خولەکە دەکەین، یاریزانەکانی یانەکان بەردەوام پەیوەندیمان پێوە دەکەن بۆ زانینی بەرێوەچوونی خولەکەیان ، ئێمەش دەمانەوێ خزمتێک بەم یارییە بکەین لە شاری ھەولێر.
کارزان کانەبی
Top