پێگەی دیفنسا سەنتراڵ بڵاوی کردۆتەوە کە پێکانەکەی لێۆ میسی زۆر لەوە گەورەتر و قورسترە کە باسی لێوە کراوە لەو بارەیەوە ریکاردۆ دیناری سەرۆکی لیژنەی پزیشکەکانی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئاشکرای کردووە کە میسی بە ھەفتەیەك و دوو ھەفتە چاک نابێتەوە چونکە میسی پێویستە بە خێرایی نەشتەرگەری بۆ بکرێت ئەوەش چەندین مانگ دووری دەخاتەوە چونکە ئەو پێکانەی میسی ھەمان پێکانە کە پێشتر کاکا لە ریاڵ توشی بووە، راستە بارسا لەم ھەفتەیە بە بێ میسی براوە بوو بەڵام بۆ یاریەکانی داھاتوو بارسا ئەرکی قورس دەبێت چونکە پێناچێت میسی بەم نزیکانە بگەرێتەوەو تەنانەت ترسی ئەوەشی لەسەرە ئەم پێکانە بۆ ھەتا ھەتایە لە یاری کردن دوری بخاتەوە و ئەو میسی یەی جاران نەبینینەوە.
hamataqana