یانەی كەركووك گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێك مۆردەكات
محەمەد خالید بەرپرسی راگەیاندنی یانەی كەركووك لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: بەسەرپەرشتی دەستەی راهێنەران ( دارەوان قادر) یانەكەمان رۆژی چوارشەممە دەست بە مەشقەكانی خۆمان ئەنجام دەدین لەم وەرزە یانەكەمان بە پێكهاتێكی جیاواز بەشداری دەكات دوای ئەوەی چەند یاریزانێك پەیوەندی بە یانەكە كردووە ئەوەیش هەریەكە لە یاریزانان ( عەلی سیروان) لە یانەی گازی باكوور و ( چۆمان عومەر) لە یانەی گازی باكوور و ( بەرهەم بەهائەدین) لە یانەی هەندرێن و ( رامیار ئەحمەد) لە یانەی سۆلاڤ و ( شۆرش یوسف) لە یانەی سۆلاڤ و ( راستگۆ فەریق) لە یانەی سۆڵاڤ و (سەیف حوسێن) لە یانەی سۆڵاڤ و (ئیدریس حوسێن) لە یانەی ئاڵتون كۆپری.
لە درێژەی قسەكانیدا محەمەد خالید گوتی: چاوەروان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوو چەند یاریزانێكی تر پەیوەندی بە یانەكە بكات.
جێگەی باسە یانەی كەركووك لە كۆمەڵەی دووەم شانبەشانی یانەكانی (هەندرێن، گارە، ئارارات، كەركووك، شێروانە، سیروانی نوێ، زاخۆ) یاری دەكات.
رێبین رەمزی
