مان یونایتد و لیستەر یاریزان ئاڵوگۆر دەكەن

مان یونایتد و لیستەر یاریزان ئاڵوگۆر دەكەن
رۆژنامەیەكی بەریتانی بڵاوی كردەوە هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و لیستەر سیتی لەسەر ئاڵوگۆركردنی دوو یاریزان رێككەوتن.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوی كردەوە: هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و لیستەر سیتی دەیانەوێت ئاڵوگۆری یاریزانان (دانیال درینكوتر و مۆرگان شنایدەرلین) بكەن.

ئەو سەرچاوەیە روونیشی كردەوە: شنایدەرلین سەركەوتوونەبوو لە بەدەستهێنانی متمانەی خۆزێ مۆرینهۆ و بۆ ئەمەش بڕیاریداوە تیپەكە بەجێبهێڵێت.

پێدەچێت لە گواستنەوەی زستانە هەردوو یانە بەشێوەیەكی فەرمی ئاڵوگۆركردنەكە لەنێوان هەردوو یانە بكرێت.

hamataqana
Top