بۆ ماوەی دوو رۆژە كۆنتی نەخەوتووە
كۆنتی لە لێدوانێكیدا كە ماڵپەری (فۆر فۆر تو) بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت: لەسەرمان پێویستە ئاستی خۆمان باشتر بكەین ئەگەر ویستمان لە پێشەوەی یانەكان بمێنینەوە.
ئەو ووتیشی: نامە و پەیامی من گرینگ نییە ، بەڵكو ئەوەی كە گرینگە پەیامی دۆراندنەكەمانە لەنێو یاریگای خۆمان كە نامەیەكی زۆر راشكاوانەیە بۆ یاریزانەكان.
راهێنەرە ئیتاڵییەكە ووتیشی: لەو كاتەی دووچاری دۆراندن هاتووین من نەخەوتووم ، كاتێكیش من نەخەوم بیرۆكەی گەورە و نوێم بۆ دێت بۆ ئەوەی بتوانم تیپەكەم بهێنمەوە سەر رێرەوی راست.
