رۆناڵدۆ لە كاتی توورەبوونەكەیدا قسەی ناشیرینی بە زیدان گوتووە
ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا ئاماژەی کردووە، کە ڕۆناڵدۆ دوای ئەوەی لە یاری بەرامبەر لاس پاڵماس لە لایەن زێدان گۆڕانکاری پێ کرا، بڕیارەکەی ڕاهێنەری بەدڵ نەبوو، بۆیە بە تووڕەیی هاتە دەرەوە و لەو ساتەشدا لە لایەن چوار کامێری نێو یاریگا چاودێری دەکرا بە تایبەتی کاتێک یەکێک لە یارمەتیدەرانی زێدان هەوڵی ساردکرنەوەی ڕۆنالدۆی دا، لەو ساتەدا ڕۆناڵدۆ قسەی ناشرین بەرامبەر زیزۆ دەکات.
ڕۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، کە ڕۆنالدۆ لە جووڵەی لێوەکانی دەرکەوێت کاتێک دەلێت (نەفرەت ، نەفرەت) دواتر چەند قسەیەکی ناشرین و ناشایستە لەسەر زێدانی ڕاهێنەر دەکات، هەروەها رۆژنامەکە لە درێژەی هەواڵەکەی باسی ئاستی کریستیانۆ دەکات و بە لاوازی وەسف دەکات، لە کاتێکدا زێدان لە لێدوانەکان ئاشکرای کردووە کە هێنانە دەرەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ ئەوەبووە تا پشوێکی باش بۆ یاری بڕووسیا دۆڕتمۆند وەربگرێت.
لە لایەکی دیکەوە، لە راپرسێکی ڕۆژنامەی (AS) نزیک لە یانەی شاهانە، سەبارەت بە پشتگیری کردن لە بڕیاری زێدان بە گۆڕینی ڕۆناڵدۆ لە یاری لاس پالماس، دەرکەوتووە، کە 83% هاندەران لەگەڵ بڕیارەکەی زێدانن و پێیان وایە ئەو کارێکی دروستی ئەنجام داوە.
hamataqana
