رۆنی بۆ مانەوە لە مان یونایتد ئامادەیە وەك یاریزانی یەدەك بێت
ڕۆژنامەى میرۆری بەریتانى لەهەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، خۆزێ مۆرینیۆى راهێنەرى مانچستەر یونایتد لەلایەن واین ڕۆنى یاریزانى یانەکەیەوە هیچ کێشەیەکى بۆ دروست نابێت تا بەشێوەیەکى سەرەکى یاری بە هێرشبەرکە نەکات.
رۆژنامە تەئکیدی کردۆتەوە کە ڕۆنى دەزانێت وەک یاریزانی سەرەکی لەیانەى مانچستەر یونایتد ناتوانێت بەشدارى بکات و بەو هۆیەشەوە ئامادەیە لەسەر کورسی یەدەک دابنیشێت.
ئەم هەواڵەى ڕۆژنامەکە لەکاتێکدایە واین ڕۆنى لەیارى ڕابردووى یانەکەى لەخولى ئینگلتەرا بەرامبەر لیستەر سیتى وەک یاریزانى سەرەکى یارى نەکرد و یانەکەشی بەئەنجامێکى گەورە یاریەکىە بردەوە.
hamataqana
