بەهۆی پێکانەوە دی برۆین بۆ ماوەى مانگێک لەیاریگاکان دووردەکەوێتەوە

بەهۆی پێکانەوە دی برۆین بۆ ماوەى مانگێک لەیاریگاکان دووردەکەوێتەوە
کیڤن دی برۆین هێرشبەری یانەی مان سیتی، بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەى مانگێک لەیاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

رۆژنامەکانى ئینگلتەرا ئەنجامى سەرەتایی پشکنینە پزیشکیەکەى کیڤن دی برۆینى یاریزانى مانچستەر سیتیان بڵاوکردەوە و ناوبراو بۆ ماوەى مانگێک لەیاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

بەو شێوەیەش دی برۆین لە چوار یارى داهاتووی یانەکەى بەرامبەر سەڵتیک لە چامپیۆنزلیگ و تۆتنهام و ئیڤەرتۆن و ساوسهامپتۆن لە خولى ئینگلتەرا ناتوانێت بەشدارى بکات.

پێشبینیش دەکرێت ئەگەر پێکانەکەى دی برۆین درێژە بکێشێت بۆ یارى یانەکەى لەچامپیۆنزلیگ بەرابمەر بەرشەلۆنە نەتوانێت بەشدارى بکات.

دی برۆین لەم وەرزەدا لەگەڵ مانچستەر سیتى ئاستێکى بەرز پێشکەش دەکات و گواردیۆلاى ڕاھێنەریش بەشێوەیەکى سەرەکى پشتى پێ دەبەستێت.

hamataqana

Top