گواردیۆلا لە لایەن باوكی تۆرێوە داوایەك ئاراستەی دەكرێت

گواردیۆلا لە لایەن باوكی تۆرێوە داوایەك ئاراستەی دەكرێت
باوکى یایا تۆرێ داوا لە گواردیۆلاى ڕاهێنەرى مانچستەر سیتى دەکات هەلێکى تر بە کوڕەکەى بدات و یارى پێ بکات.

مۆرى تۆرێى باوکى یایا تۆرێى یاریزانى یانەى مانچستەر سیتى ئینگلیزى لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەى زەسەنى بەریتانى ئاشکرایکردووە، لەبەر کورەکەى لە دوودڵیدایە و داوا لە پیپ گواردیۆلاى ڕاهێنەرى یانە ئینگلیزیەکە دەکات هەلێک بە کوڕەکەى بدات و یارى پێ بکات.

باوکى تۆرێ ئاماژەى بەوە کردووە، کە گواردیۆلا ڕاهێنەرە و تکاى لێ دەکات ڕێگە بە کوڕەکەى بدات لەگەڵ تیپەکەیدا ڕاهێنان بکات و بەکارى خۆى هەڵسێت.

ئەم قسانەى باوکى تۆرێ لەکاتێکدایە، کە گواردیۆلا بەهۆى لێدوانەکانى بەڕێوەبەرى کارەکانى یاریزانى ناوبراوەوە، تۆرێى لە پلانەکانى دەرهێناوە و مەرجیشى بۆ پاشگەزبوونەوە لە بڕیارەکەى ئەوەیە، کە بەڕێوەبەرى کارەکانى تۆرێ داواى لێبوردن بکات.

hamataqana
Top