یانەی سلێمانی بوونە پاڵەوانی عێراق لە تێنسی سەرمێز
یانەی سلێمانی توانی بۆ جاری هەشتم لەسەر یەكدی ببێتە پاڵەوانێی عێراق لەم یارییە و پارێزگاری لە نازناوەكەی بكات.
یانەی سلێمانی لەم پاڵەوانێتیە تەنیا بەرانبەر یانەی هەڵبجەی شەهید تووشی دۆران هات، بەڵام لە دواین یاری یانەی هەڵەبجە بەرانبەر پێشمەرگەی سلێمانی دۆرا، بۆیە پلەی یەكەم لە بەرژەوەندی یانەی سلێمانی بوو و یانەی هەڵەبجەی شەهید پلەی دووەمیان بە دەستهێنا.
وا چاوەروان دەكرێت هەردوو یانەی سلێمانی و هەڵەبجەی شەهید بەشداری لە پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەب بكەن، كە لە وڵاتی مەغریب ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
