زێدان قسە لەسەر چوونە دەرەوەی رۆناڵدۆ دەكات

زێدان قسە لەسەر چوونە دەرەوەی رۆناڵدۆ دەكات
زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رەتی دەكاتەوە خستنە دەرەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندی بە ئاست خراپی یاریزانەكە هەبێت.

زێدان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دوای یەكسانبوونیان لەگەڵ یانەی لاس پالماس بە ئەنجامی (2 – 2) ووتی : لەراستیدا دوای ئەوەی گۆڵی دووەممان تۆماركرد بیرم لە پشووپێدانی رۆناڵدۆ كردەوە.

ئەو دەڵێت : من بیرم لەیاری دۆرتمۆند كردەوە و پێم باش بوو ئەم ئەستێرەیە پشوو بدات و لەیاری داهاتوو بەشێوەیەكی زۆر باش ئامادەبێت.

زێدان دەڵێت : رێرەوی یارییەكە بەرەو باشتربوون دەرۆیشت بەڵام ئەو گۆڵەی لێمان تۆماركرا چاوەرواننەكراوبوو، هەڵەی زۆری تێداهەبوو لەسەرمان پێویستە شیكردنەوەی بۆ بكەین و چارەسەری هەڵەكان بكەین.

راهێنەرە فەرەنسییەكە لەكۆتایی لێدوانەكەی ووتی : یاریزانانی لاس پالماس ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و توانیان كێشەمان بۆ دروست بكەن و خاڵێك بەدەستبهێنن.

hamataqana

Top