بە فەرمی ... بلوز بۆندی بەرگریكارێكی نوێكردەوە

بە فەرمی ... بلوز بۆندی بەرگریكارێكی نوێكردەوە
ئەمرۆ یانەی چێلسی ئینگڵتەرا گرێبەستەی تاد کینی یاریزانی لاوی یانەكەی بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە نوێكردەوە.

پێگەی فەرمی یانەی چێلسی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەکەیان دواجار گرێبەستی تاد کین بەرگریکاری باڵی راستی یانەکەیان، بۆ ماوەی سێ وەرزی دیکە نوێکردەوە، ئەمە سەرەرای ئەوە دێت کە ناوبراو لە ساڵی ٢٠١١ەوە پەیوەندی بە چێلیسەوە کردووە، بەڵام تا ئەم کاتە لە ھیچ یارییەکی یانەکەی بەشداری نەکردووە.

تاد کین، پێنج وەرزە لەسەر یەک بە شێوەی خواستن لە چەند یانەیەک یاری دەکات و وەرزی ئەمساڵیش پەیوەندی بە ریزەکانی نایمخنی ھۆلەندییەوە کردووە.

hamataqana

Top