یانەی هەندرێن گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزان مۆركرد
تەها قادر راهێنەری یانەی هەندرێن لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: بەفەرمی گرێبەستمان لەگەڵ گۆڵپارێزی یانەی ئارارات دیدار حامد و یاریزانی یانەی هەولێر مەسعود عەلی مۆركرد بۆ ئەوەی لەم وەرزی نوێی خولەكە لەگەڵ یانەكە كار بكەن.
لە درێژەی قسەكانی تەها قادر گوتی: بەفەرمی بریارماندا گۆڵپارێزی پێشوو و دیاری شاری هەولێر كامەران محەمەد ببێتە راهێنەری گۆڵپارێزی یانەكەمان و لەگەڵ ستافی راهێنەران كاری خۆی ئەنجام بدات.
رێبین رەمزی
