چێلسی برایەکی ھازاردی کردۆتە ئامانج
یانەی چێلسی ئینگلیزی لە ھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ ئەوەی برایەکی یاریزانی بەلجیکی ئایدین ھازارد بباتە ریزی یانەکەی و بیکاتە جووتە برا لە تیپی بلوز، کارگێڕانی یانەی چێلسی ھەوڵی ئەوەیان داوە سورجامن ھازاردی برای ھازارد بباتە ریزی یانەکەی بۆ ئەوەی ، رۆژنامەکانی بەریتانیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا کارگێڕی یانەی بلوز لە ئێستادا چاوەکانی خستۆتە سەر براکەی ھازارد بۆ ئەوەی ڕازی بکات لە یانەی موشنگلادباخ بگوازیتەوە بۆ ریزی یانە ئینگلیزیەکە و کۆنتی ڕاھێنەریش سوورە لەسەر ڕازی کردنی ئەم یاریزانە بۆ یانەی بلوز ، ڕەنگە ئاست بەرزی ئەم یاریزانە ھۆکارێک بێت بۆ ئەوەی چێلسی بەم شێوەیە بیر لە کڕینی ئەم یاریزانە بکاتەوە.
کارزان کانەبی
