ناپۆلی ناوەستێ
یانەی ناپۆلی ئیتالی بە ئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامی گەورە لە خولی یانەکانی ئیتالیا دەیەوێت ئەم وەرزە ئەنجامەکانی باش بێت، بۆیە کارگێڕانی یانەکە بەردەوام لە ھەوڵی بەھێزکردنی پێکھاتەی یانەکەن، کارگێڕی یانەکەش بۆ ئەوەی ئەمساڵ درێژە بە یاری کردن بدەن لەگەڵ یاریزانی بەڕەگەز ئەڵبانی سید ھیساج ، رۆژنامەکانی ئیتالیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی ناپۆلی ھەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە ڕازی بکات بە مانەوەی لە تیپی ناپۆلی بۆ ئەوەی درێژە بەکاروانی وەرزشیی خۆی بدات لە خولی ئیتالی.
کارزان کانەبی
