مێرنگی بە بێ دوو یاریزانی سەرەكی میوانداری ڤیاریال دەكات

مێرنگی بە بێ دوو یاریزانی سەرەكی میوانداری ڤیاریال دەكات
یاریزانانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئەمرۆ بە سەرکردایەتی زینەدین زیدانی فەرەنسی کۆتاییان بە ئامادەکارییەکانیان ھێنا بۆ رووبەرووبونەوەی ڤیاریال لە گەری پێنجەمی لا لیگا.

پێگەی فەرمی یانەی شاھانە بڵاویکردەوە، ئەمرۆ دوایین ئامادەکارییەکان بۆ رووبەرووبونەوەی ڤیاریال ئەنجامدراوە، بەڵام دوو یاریزانی یانەکەیان پی پی و کاسیمیرۆ بەھۆی پێکانەوە، توانای بەشداریکردنیان لەو یارییەدا نابێت.

سبەی کاتژمێر 9:00ی شەو بە کاتی باشووری کوردستان، لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ ریال مەدرید رووبەرووی ڤیاریل دەبێتەوە.

hamataqana
Top