سیمیۆنی باسی یانەكەی و یاری بەرامبەر بارسێلۆنا و نێیمار دەکات
لەم بارەیەوە، سیمیۆنی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەر لە یاری هەردوو یانەکە سبەی چوارشەممە گوتی: یانەی بارسێلۆنا بەهێزترین یانەیە کە ئێمە ڕووبەڕووی بووینەوە، لە کۆی 8 یاریدا لە لیگا 5 یاری دۆڕاوین و تەنها لە 3 یاری یەکسانبوونمان بەدەست هێناوە، گەر سەیری هەموو یارییەکانی نێوانمان بکەین دەردەکەوێت کە لە هیچ کامێک لەو یارییانە شایستەی بردنەوە نەبووین.
سەبارەت بە نێیمار، سیمیۆنی ستایشی یاریزانە بەڕازیلییەکیە کرد و گوتی: یاریزانێکی ناوازەیە، چێژ لە تۆپی پێ وەردەگرێت و خاوەن کەسایەتییەکی باشە و بەم دواییە لەگەڵ بەڕازیل زێڕی ئۆلۆمپیادی بەدەست هێناوە، سەبارەت بە نمایش کردنی نێیمار لە کاتی یارییەکان گوتی: ئەو شێوازی یاری کردنی خۆی هەیە و هەموو یاریزانێکیش بە شێوازی خۆی یاری دەکات.
ئاشکرایە، کە سبەی چوارشەممە لە میانی یارییەکانی گەڕی پێنجەمی لالیگا یانەی بارسێلۆنا لە یارییەکی قورسدا میوانداری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەکات، لە کاتێکدا یانەی ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری کە پێشەنگی گرتووە، لە یاریگای بێرنابیۆ ڕووبەڕووی ڤیاڕیال دەبێتەوە.
hamataqana
