ئەنشیلۆتی: رووبەرووی گیروگرفت دەبمەوە لە ئەڵمانیا

ئەنشیلۆتی: رووبەرووی گیروگرفت دەبمەوە لە ئەڵمانیا
ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كارلۆ ئەنشیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی بایرن میونیخی ئەڵمانی، جەختی كردەوە كە ئەو ئارەزوو دەكات بمێنێتەوە بۆ ماوەیەكی درێژ لەگەڵ پاڵەوانی بۆندس لیگا كە یانەی بایرن میونیخە.

هەروەها ئەنشیلۆتی گووتی: دوێنێ دووشەممە لە شاری میونیخی ئەڵمانیا لە كاتی پێشكەش كردنی كتێبە نوێكەم كە ژیاننامەی خۆم دەگێرمەوە، ووتی: ئارەزووی بەردەوامی لێرە دەكەم و دەمەوێ بۆ ماوەی چەند ساڵێكی تر بمێنمەوە.

وە هەروەها راهێنەرە ئیتالە 57 ساڵیەكە گووتی: پەیوەندی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە درێژدەبێتەوە تا ساڵی 2019ە، وە لە قسەكانی دا ووتی: هەیە كار دەكات لەم یانەیە وەك بازرگان، و جیاوازی هەست كردن ناكات، تەنها لەگەڵ خێزان، بەڵام ئەمە یانەی (بایرن)ە گشت یاریزانەكان رەنگی سورێكی رەشباوی ئەو خێزانەن.

وە سەرەرای ئەوەی خۆشحاڵە كە لە ئەڵمانیایە، بەڵام ئەنشیلۆتی ئەوەی ئاشكرا كرد كە گیرو گرف رووبەرووی دەبێتەوە و گووتی: دەبێت ئەوە بڵێم كە زمانی ئەڵمانی یەكجار قورسە، وە ئەنشیلۆتی ئەوە دەگێرێتەوە كە لە كتێبی نوێیدا مێژوو و كاروانی ئەو زیاتر رۆتینن، ئەوەی من دەستم پێكرد گەیشتن بوو بۆ ئەوەی ببمە جیاوازیەكی گەورە لە ئیتاڵیا.

و/ koora
hamataqana
Top