براڤۆ: بۆ ئەوەی لە بارسا لەسەر کورسی یەدەک دانەنیشم پەیوەندیم بە مان ستیەوە کرد

براڤۆ: بۆ ئەوەی لە بارسا لەسەر کورسی یەدەک دانەنیشم پەیوەندیم بە مان ستیەوە کرد
دەنگۆی جێ هێشتنی لەناکاوی بارسێلۆنا لەلایەن کلاودیۆ براڤۆی گۆڵپارێز و کاپتنی چیلییەوە و هەرزوو پشتڕاست کردنەوەی هەواڵەکە بە کردارەکیی، لە هەواڵە گەرمەکانی میرکاتۆی هاوینە بوو.

لە تازەترین لێدوانیدا بۆ کادینا سێری ئیسپانیی، براڤۆی تەمەن ۳۳ ساڵ چەند شتێکی لەو بارەیەوە درکاندووە و هۆکارەکانی جێ هێشتنی ڕوون کردۆتەوە، لەم بارەیەوە براڤۆ دەڵێت: چیتر من نەبووم کە گۆڵپارێزی ژمارە یەک بم لە بارسا، بەڵکوو شتیگن بوو.

کلاودیۆ کە بۆ ماوەی دوو وەرز وەک گۆڵپارێز بژاردەی یەکەمیی لویس ئینریکی بوو، لە کاتێکدا شتیگن تەنها لە جامی شادا بەشداریی پێ دەکرا، دوای گەڕانەوەی لە پێکان ئەو پێگەیەی لە براڤۆ لەق کرد، وەک براڤۆ خۆی ددان بەمەدا دەنێت.

لە درێژەی وتەکا یدا براڤۆ دەڵێت: بارسا بۆندی نوێکردنەوەی پێشکەش کردم، بەڵام منیش لە پلانەکانیان تێگەشتم بۆیە نەمویست لەسەر کورسی یەدەک بمێنمەوە، ئەمە ئیشی من نییە، ئەوانیش لەمە تێگەشتن.

سەبارەت بەوەی لە میدیاکاندا لە بارەی خۆی و شتیگنەوە دەبیسترا، براڤۆ دەڵێت: ئەوەی لە میدیاکاندا دەخرایە ڕوو کە گوایە پێوەندیی نێوانمان خراپ بووە، هیچ ڕاست نەبوون، هەرگیز کێشەیەکمان نەبووە، ئەوە ڕاستیەکەیە، هەمیشەیش لە کێبڕکێی نێوانمان سوودمان بینیووە.

hamataqana
Top