دوای جیابوونەوەی فیفا و فرانس فوتبۆڵ باڵۆن دۆر چی لێدێت و چۆن دەبێت
گۆڤاره‌كه سێشه‌ممه ئاشكرایكرد، له‌مه‌ولا رێنمایی نوێ بۆ پێدانی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر په‌یڕه‌وده‌كرێت، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه به ته‌نیا بۆ گۆڤاره‌كه.
فرانس فوتبۆڵ، كه له 1956ـه‌وه خه‌ڵاته‌كه ده‌به‌خشێت، رایگه‌یاند، له‌مساڵه‌وه له هه‌فته‌ی كۆتایی ساڵدا خه‌ڵاته‌كه پێشكه‌ش به باشترین یاریزان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها لیستی به‌رایی له 23 یاریزانه‌وه ده‌كرێته 30 یاریزان و دواتریش 3 یاریزان له لیستی كۆتاییدا ده‌مێننه‌وه.
جگه له‌وه گۆڤاره‌كه رایگه‌یاند، له‌مه‌ولا ته‌نیا رۆژنامه‌وانان و په‌یامنێرانی گۆڤاره‌كه به‌شداریی ده‌نگدانه‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌وان باشترین یاریزان هه‌ڵده‌بژێرن.
بۆ خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی بالۆن دۆر، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال به‌هێزترین به‌ربژێره بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا به‌ده‌ستهێنا و هاوینی ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یدا بۆ یه‌كه‌مجار نازناوی جامی یۆرۆیان برده‌وه.

ماوه‌ی 6 ساڵ بوو بالۆن دۆر به هاوبه‌شی له نێوان گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ و فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ ده‌درایه باشترین یاریزان، به‌ڵام ئه‌مساڵ هاوبه‌شییه‌كه‌یان كۆتاییهات و فیفاش له لای خۆیه‌وه به جیا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان ده‌دات.
hamataqana
