زێرەڤانی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزان مۆركرد
بەفەرمی هەردوو یاریزان بەیار ئەبو بەكر و خالید موشیر دەستبەرداربوونی خۆیان لە یانەی دهۆك وەرگرتووە و گرێبەستیان لەگەڵ یانەی زێرەڤانی مۆركرد لە هەمان كاتدا یانەی زێرەڤانی گرێبەستی یاریزانی یانەكە لە خولی كوردستان و یاریزانی یانەی زاخۆ لە خولی عێراق هونەر ئەحمەد بۆ وەرزێكی تر نوێكردەوە.
جێگەی باسە بەیار ئەبو بەكر گرێبەستی چەندین یانەی كوردستانی و عێراق بۆ یاریكردن لە خولی نایابی عێراق رەتكردەوە و بریاری دا یاری لە خولی كوردستان بكات.
رێبین رەمزی
