كچانی هەڵبژاردەی عێراق پلەی سێیەمی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیای بە دەستهێنا

كچانی هەڵبژاردەی عێراق پلەی سێیەمی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیای بە دەستهێنا
رۆژی دووشەممە لە دوحەی پایتەختی قەتەر كۆتایی بە یەكەمین پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا بۆ تۆپی دەست لەسەر ئاستی كچان هات، كە تیاییدا چوار هەڵبژاردە بەشداری تیاییداكردبوو لە نێوانیاندا هەڵبژاردەی عێراق.
لەم پاڵەوانێتیەكە هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی (قەتەر، عێراق، ئوردن، ئیمارات) بەشداریان كرد و یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق هەمووی كورد بوون.
كچە یاریزانانی كورد، كە بەناوی هەڵبژاردەی عێراق بەشداریان كردبوو توانیان پلەی سێیەم بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی لە دوو یاری تووشی دۆران هات بەرانبەر هەڵبژاردەكانی ئوردن و قەتەر و توانی لە هەڵبژاردەی ئیمارات بباتەوە، ئەنجامی یارییەكانی هەڵبژاردەی عێراق لەم پاڵەوانێتیە بەمشێوەیە بوو.
عێراق - قەتەر 13-30 گۆڵ
عێراق - ئوردن 5-25 گۆڵ
عێراق - ئیمارات 21-13 گۆڵ
یاریزانەكانی هەڵبژاردەی عێراق پێكهاتووە لە: بانۆ کامل، پەرێز عوسمان، بەھار عوسمان، یادی محەمەد، سەروین حەمەد، سێوە نەبی، شەونم قادر، کاژین خۆرندە، سۆما عەلی، رۆزا سەعید، کانیاو عومەر، ھێشۆ محەمەد، تریفە ساڵح، دلڤین رحمن.
ستافی راھێنەران پێکھاتووە لە حەمودی ناسر راھێنەر، حەیدەر عەبدولواحید یاریدەدەری راھێنەر، حەسەن قەیسەر راھێنەری گۆلپارێز، کامیران حەسەن بەرێوەبەری تیپ.









رێبین رەمزی
فۆتۆ: كەریم جەعفەر
Top