خشتەی یارییەكانی خولی نایابی عێراق دیاریكرا

خشتەی یارییەكانی خولی نایابی عێراق دیاریكرا
وا بریارە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە یارییەكانی هەفتەی دووەمی قۆناغی یەكەمی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی ئەنجام بدرێت، یانەی هەولێر لە نێو یاریگەی خۆی یاری هەیە و یانەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاری دەكات.
یانەی هەولێر رۆژی چوارشەممە لە نێو یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری كاتژمێر 6ی ئێوارە میوانداری یانەی حەدود دەكات، لە هەفتەی یەكەم یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرانبەر كەرخ یەكسانبوو بە ئەنجامی (2-2) گۆڵ و یانەی حەدود لە نێو یاریگەی خۆی توانی لە یانەی كەربەلا بباتەوە بە ئەنجامی (1-0)گۆڵ.
یانەی زاخۆ رۆژی چوارشەممە لە یاریگەی كەربەلا دەبێتە میوانی یانەی كەربەلا، یانەی زاخۆ لە هەفتەی یەكەم یاری ئەنجام نەدا بەهۆی دواخستنی یارییەكەی بەرانبەر یانەی قوە جویە لە بەرانبەردا یانەی كەربەلا تووشی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی تووشی دۆران هات.
خشتەی یارییەكانی ئەم هەفتەیە بەمێشوەیە.
رۆژی سێشەممە
زەورا - تەڵەبە یاریگەی شەعب كاتژمێر 6:00ی ئێوارە
حوسێن - شورتە یاریگەی 5000 هەزار هاندەر كاتژمێر 3:45 خولەك
نەفت - نەجەف یاریگەی نەفت كاتژمێر 3:45 خولەك
سەماوە - نەفتی ناوەراست یاریگەی سەماوە كاتژمێر 3:45 خولەك
نەفتی جنوب - كەرخ یاریگەی نەفتی جنوب 3:45 خولەك
رۆژی چوارشەممە
هەولێر - حەدود یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری كاتژمێر 6:00ی ئێوارە
كەربەلا - زاخۆ یاریگەی كەربەلا كاتژمێر 3:45 خولەك
بەغداد - نەفتی میسان یاریگەی ئەمانە كاتژمێر 3:45 خولەك
یەحری - مینا یاریگەی بەحری كاتژمێر 3:45خولەك
جێگەی باسە یاری نێوان هەردوو یانەی قوە جویە و كارەبا بۆ كاتێكی تر دواخرا بەهۆی بەشداریكردنی یانەی قوە جویە لە جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی.
رێبین رەمزی
Top