یاریزانێکی خێزانداری مانچێستەر یونایتد پەیوەندی سۆزداری لێ ئاشکرا دەبێت

یاریزانێکی خێزانداری مانچێستەر یونایتد پەیوەندی سۆزداری لێ ئاشکرا دەبێت
پەیوەندیی خۆشەویستی ئەنتۆنیۆ ڤاڵێنسیا، یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، لەگەڵ کچێکی نەرویجی ئاشکرا دەبێت.

ماڵپەڕی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، دوای ئەوەی کچێک بە ناوی (سۆفی ڤێگایستێر) چەندین وێنەی ڤاڵێنسیای لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) لایک کردووە، ڤاڵێنسیا نامەی بۆ ناردووە و قسەیان بەیەکەوە کردووە.

ڤاڵێنسیای ئیکوادۆری، کە ماوەی 12 ساڵە ژیانی ھاوسەرگیری کردووە و باوکی کچێکیشە، دوای کۆتایی ھاتنی یاریی نێوان مانچێستەر یونایتد و فێینوردی ھۆڵەندی، لە ھۆتێلی تایبەت بەخۆی، چاوی بە سۆفی ڤێگایستێر کەوتووە و یەکتریان بینیوە.

ماڵپەڕە بەریتانییەکان ئاماژەیان کردووە، کە ڤاڵێنسیا و ئەم کچە نەرویجییە، پەیوەندیی خۆشەویستییان لەنێواندا ھەبێت، ئەمەش لە کاتێکدا ڤاڵێنسیا ھاوسەرگیری کردووە و کچێکیشی هەیە.

ئەوەی خوارەوەش وێنەکانی ئەو کچەیە کە لەگەڵ یاریزانەکەی شەیتانە سوورەکان پەیوەندی هەیە.





hamataqana
Top