ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنى بەسەر ئیسپانیۆڵ تۆمارکرد و یاریە قورسەكەی ئەم هەفتەیەشی تێپەراند

ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنى بەسەر ئیسپانیۆڵ تۆمارکرد و یاریە قورسەكەی ئەم هەفتەیەشی تێپەراند
لەخولى ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنى بەسەر ئیسپانیۆڵ تۆمارکرد و پێشەنگى ڕیزبەندى لالیگای لە بەرشەلۆنە وەرگرتەوە.

لەیاریەکانى هەفتەى چوارەمى خولى ئیسپانیا یانەى ئیسپانیۆل لەیاریگاى خۆى میواندارى ڕیاڵ مەدریدی کرد.

لە گەیمی یەکەمدا هەردوو یانە بەئاستێکى بەرزەوە دەرکەوتن و پێش کۆتایى هاتنى ئەو گەیمە جەیمس ڕۆدریگێز گۆڵى پێشکەوتنى ڕیاڵ مەدریدی تۆمارکرد.

لە گەیمی دووەمدا و لەخولەکى 71دا کەریم بنزیمە دووەم گۆڵى دووەمى ڕیاڵ مەدریدی تۆمارکرد و سێ خاڵى یانەکەى مسۆگەر کرد و یاریەکەش بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لەسوودى ڕیاڵ مەدرید کۆتایى هات.

بەو ئەنجامەش ڕیاڵ بە کۆکردنەوەى 12 خاڵ پێشەنگى خولەکەى وەرگرتەوە و لەهەمان کاتدا 16یەمین بردنەوەى لەسەریەکى لەخولى ئیسپانیا تۆمارکرد بەناوى خۆیەوە و زیدانى ڕاهێنەریش ژمارە پێوانەییکەى پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەرى پێشووى بەرشەلۆنەى یەکسانکردەوە.

hamataqana
Top