لە دێربی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس لەسەر دەستی ئینتەر میلان تووشی شكست هات

لە دێربی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس لەسەر دەستی ئینتەر میلان تووشی شكست هات
لەخولی ئیتاڵیا ئینتەرمیلان یارى دێربی وڵاتەکەى لە یۆڤانتۆس بردەوە و سەرکەوت بۆ شەشەمى ڕیزبەندى.

لەیاریەکانى هەفتەى چوارەمى خولى یانەکانى ئیتاڵیا یانەى ئینتەرمیلان لەیاریگاى خۆى میواندارى یانەى یۆڤانتۆسی کرد.

لەتایمى یەکەمدا هەردوو یانە بەئاستێکى مامناوەندەوە دەرکەوتن و پاش لەدەستدانى چەند هەلێک ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایى هات.

لەتایمى دووەمدا و لەخولەکى 66دا ستیڤان لیشتاینەری بەرگریکارى یۆڤی گۆڵى پێشکەوتنى یانەکەى تۆمارکرد، بەڵام هەر زوو ئینتەرمیلان لەڕێگەى ماورۆ ئیکاردیەوە ئەنجامەکەى یەکسانکردەوە.

دواتر و لەخولەکى 78دا ئیڤان بیریسیچ گۆڵى دووەمى ئینتەرمیلان تۆمارکرد و بردنەوەى یارى دێربی ئیتاڵیاى پێشکەش بە یانەکەى کرد.

بەو ئەنجامەش یۆڤانتۆس پێشەنگی ڕیزبەندى لەدەستدا و بۆ نۆ خاڵ لەدووەمدایە و ئینتەرمیلانیش بە حەوت خاڵ سەرکەوت بۆ پلەى شەشەمی خولەکە.

hamataqana
Top