ئاگاداری چەند زانیارییەك لەسەر یاریەكەی نێوان ریال مەدرید و ئیسپانیۆڵ بن
چەند زانیاریكی تایبەت لەسەر هەردوو یانەكە:
جێی باسە هەردوو یانە لە كۆتا 5 یاریاندا، یانەی ئیسپانیۆڵ سێ یەكسانبوون و دۆرانێك و بردنەوەیەكی تۆماركردوە، هەرچی یانەی ریال مەدریدە هەر پێنج یاریەكەی بردۆتەوە.
چەند زانیاریەكی تایبەت لەسەر یاریزانەكانی یانەی شاهانە و یاریكردنیان بەرامبەر بە ئیسپانیۆڵ:
كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە كۆتا سێ یاری بەرامبەر ئیسپانیۆڵدا 11 گۆڵی تۆماركردوە ئەمەش ژمارەیەكی ئێجگار گەورەیە، هەرچی گاریس بەیڵی وێڵزیە لە یاری بەرامبەر سپۆرتینگ لشبۆنە تووشی پێكان هات و بەڵام پێكانەكەی هێندە قورس نیە بەڵام پێدەچێت بۆ ئەم یاریەی بەرامبەر بە ئیسپانیۆڵ یاری نەكات و زۆربەی سەرچاوەكانیش باس لەوە دەكەن كە ئەگەر هەیە بۆ ماوەی 10 رۆژ لە یاریگاكان دوربكەوێتەوە.
(جەمال جەبەلی) پەیامنێری كەناڵی ben sport لە مەدرید رایگەیاند كە كیكۆ كاسیا پێی راگەیاندووە لە یاری داهاتووی ریال مەدرید بەرامبەر ئیسپانیۆڵ كەیلۆر ناڤاس دەگەرێتەوە نێو یاریگاكان بەمەش هاندەرانی یانەی شاهانەی دڵخۆش كرد بەم هەواڵە.
hamataqana
