یۆڤی واز لە یاریزانە کوردەکە ناھێنێ
یانەی خانمە پیرەکەی ئیتالیا کە پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی ئیتالیاش بووە لە ئێستادا لە ھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ ئەوەی مەحمود دھودی یاریزانی بە ڕەگەز کوردی وڵاتی سوریا لە یانەی موشن گلادباخ بگوازێتەوە خولی ئیتالیا و درێسی یانەی یۆڤی بپۆشێت، رۆژنامەکانی وڵاتی ئیتالیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا ئیدارەی یانەی خانمە پیرەکە ھەموو ھەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە کوردە پەڵکیشی ریزی تیپەکەی بکات و ھێلی ناوەڕاستی تیپەکە زیاتر بەھێز بکات، کارگێڕانی یانەی یۆڤی بە ھەموو ھێزی خۆیان لە دوای ئەم یاریزانەن بۆ ئەوەی بەفەرمی ڕازی بکەن لەسەر یاری کردنی ئەم یاریزانە لە تیپەکەیان، بەڵام تاکو ئێستا یانە ئەڵمانیەکە ھیچ وەڵامێکی تەواوی تیپی یۆڤی نەداوەتەوە.
کارزان کانەبی
