لە كۆنگرەیەكدا زیزۆ بە لێدوانێكی هاندەرانی ریال توشی شۆك دەكا
ڕیاڵ وەرزی ڕابردوو بە سەرکردایەتی زیزۆ، لە یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگدا بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە ئەتلەتیکۆ مەدریدیان بردەوەو بۆ جاری ١١یەم لە مێژووی خۆیاندا نازناوەکەیان بەرزکردەوە.
لەسەر دەستپێکی وەرزی نوێی چامپیۆنز لیگ، زیزۆ دەڵێت: دڵخۆشین بەگەڕانەوەی چامپیۆنز لیگ، دەزانین ئەم کێبڕکێیە چەند گرنگە، زۆربەی یاریزانەکان ئامادەن و ئەمەش شتێکی باشە، هەرچی لە تواناماندا بێت پێشکەشی دەکەین بەرامبەر سپۆرتین لشبۆنە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ڕیاڵ پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەمساڵ، ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە ڕایگەیاند: ڕیاڵ پاڵێوراو نییە بۆ بردنەوەی نازناوەکە، پێویستە کێبڕکێ بکەین و یارییەکان ببەینەوە.
لەسەر ئامادەبوونی ڕۆناڵدۆش بۆ یاریی داهاتوو وتی: ئەو ئامادەیە، پرسیار لەسەر ئەوەیە ئایا دەتوانێت ٩٠ خولەک یاریی بکات؟.
لەکۆتایی وتەکانیشیدا وتی: پێویستە چاوەڕوان بین، چونکە لەم یارییەدا هەموو شتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە، هەمیشە بیر لەوە دەکەم کە ئەو بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ یاریی نەکردووە بەهۆی پێکانەوە، بەڵام ئەگەر پرسیار لەخۆی بکەن، ئەوا دەڵێت دەمەوێت بە درێژای یارییەکە یاریی بکەم.
ڕیاڵی هەڵگری نازناوەکە، شەوی چوارشەممە، لەسەرەتایی بەرگری کردن لە نازناوەکەیدا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ڕووبەڕووی سپۆرتین لشبۆنەی پورتوگالی دەبێتەوە.
hamataqana
