ڕەخنەگرانی پۆل پۆگبا لە لایەن ئیبراهیمۆڤیچەوە وەڵام دەدرێنەوە
لەم بارەیەوە، ئیبڕا لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی ser soprt ئاشکرای کردووە کە پۆگبا بەهۆی ئەوەی بە بڕە پارەیەکی زۆر و پێوانەیی لە یانەی یۆڤێنتۆس هاتۆتە مانچێستەر یۆنایتد، چاوی زۆری لەسەرە لەبەر ئەوەی تا ئێستا ئاستی ڕاستەقینەی پێشکش نەکردووە، بەڵام ئەو یاریزانێکی گەنجە و هەمیشە هەوڵ دەدات پەرە بە تواناکانی بدات و ئامادەبوونی باشی هەیە.
لە کۆتایی قسەکانیدا، ئیبڕا ئاماژەی کرد کە هەر چەندە کەسانی زۆر هەن ئیرەیی بە پۆگبا دەبەن و ڕەخنەی لێ دەگرن، بەڵام من دڵنیام بەم زووانە وەڵامی ڕەخنەگرانی دەداتەوە، ئەم هەرایە تەنها لەسەر ئەوە دروست بوو کاتێک بە گرێبەستێکی گەورە لە یۆڤی بۆ ڕیزەکانی مان یۆنایتد هات.
hamataqana
