بالۆتێلی: خراپترین بڕیار لە ژیانمدا په‌یوه‌ندیکردن بوو بە لیڤه‌رپوول
بالۆتێلی په‌یوه‌ندیکرد به نیسی فه‌ڕه‌نسی له‌و گواستنه‌وه‌یه‌ی زۆرێک به ئاوابوونی خۆری ئه‌ستێره ئیتاڵییه‌که ناوزه‌ندی ده‌که‌ن، به‌ڵام ناوبراو له یه‌که‌م یاری فه‌رمیدا توانی دوو گۆڵ تۆماربکات کاتێک ٣-٢ له مارسیلیایان برده‌وه.
ماریۆ دوای یارییه‌که بۆ که‌ناڵ+ وتی: چوونه لیڤه‌رپوول خراپترین بڕیاری ژیانم بوو، جگه له هانده‌ره باشه‌که‌ی و په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێک، له هیچ رووییه‌که‌وه حه‌زم به‌و یانه‌یه نه‌بوو، له‌وێ دوو راهێنه‌رم هه‌بوو برێندان و دواتریش کلۆپ، حه‌زم به که‌سایه‌تی هیچیان نه‌بوو وه هه‌ستم به باشی نه‌ده‌کرد.
کاتێکیش به زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیج به‌راوردکرا وتی: من هیچ شتێکم له زڵ‌اتان ناچێت، ئه‌و ده‌توانێت به هێمنی بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر چوار ده‌وری بکه‌یت به شێر: وه به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر چوارده‌وری که‌سی باشیش بن، به‌ڵام من جیاوازم و پێویستم به‌وه‌یه ژینگه‌ی ده‌ورووبه‌رم بۆم بگونجێت.
hamataqana
