ڤینگه‌ر: به رۆیشتنی ئیبراهیمۆڤیچ پاریس زیاتر له یاریزانێکی له‌ده‌ستدا
ئه‌مشه‌و پاریس و ئارسناڵ له یه‌که‌م گه‌ڕی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ روبه‌رووی یه‌کده‌بنه‌وه، پێش ئه‌و یارییه ڤینگه‌ری راهێنه‌ری یانه له‌نده‌نییه‌که وتی: ئه‌وان له فه‌ڕه‌نسا هه‌ر به زلهێزی ده‌مێننه‌وه به‌ڵام زیاتر له یاریزانێکیان له‌ده‌ستدا کاتێک ئیبراهیمۆڤیج رۆیشت، ئه‌و سه‌رکرده و کاپتن و هه‌ڵگری خه‌ونه‌کانی یانه‌که بوو، کاتێک یاریزانێکی له‌و قه‌باره‌یه له‌ده‌ست ده‌ده‌یت ، قورسه بزانیت چ زیانێکی گه‌وره به‌ر یانه‌که‌ی که‌وتووه، جگه له‌وه‌ش خاوه‌نی راهێنه‌رێکی نوێن و ده‌یانه‌وێت هاوسه‌نگی خۆیان بدۆزنه‌وه.
پاریس بێ زڵ‌اتان و گۆڕینی راهێنه‌ره‌که‌ی، یانه‌که‌ی جاران نیه و له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ ئه‌و یانه‌یه به ساته‌وه‌ختێکی خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت، هه‌رچی گه‌نه‌رزه دوای سه‌ره‌تا خراپه‌که، له کۆتا دوو یاری رابردوودا توانیویه‌تی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
hamataqana
