ئیدارەی تۆپچیەكان بۆندی چەند ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی، یانەی ئەرسنال ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ نوێکردنەوەی بۆندی ھەردوو یاریزان ئەلکسیس سانشێز و مەسعود ئۆزێل.
لەھەواڵەکە ھاتووە، ھەرچەندە بۆندی ئەو دوویاریزانە ھێشتا دوو ساڵی ماوە، بەڵام یانەی ئەرسنال دەیەوێت بۆندەکانیان تا ساڵی ٢٠٢١ درێژبکاتەوە و رێگری لەیانەکانی ئەوروپا بکات بۆندیان پێشکەش بکەن.
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، بەرپرسانی یانەی ئەرسنال گەشبینن بە نوێکردنەوەی بۆندی ئەو دوو یاریزانە، چونکە ھەردووکیان لەیانەکە ئاسودەن و بۆندی چەند یانەیەکی ئەوروپیان رەتکردووتەوە لە پێناو مانەوە لە ئەرسنال.
hamataqana
