چێلسی دەیەوێت هێرشبەرێكی بە توانا بگوازێتەوە ریزەكانی و نرخە پێوانەییەکەی پۆگباش بشکێنێت

چێلسی دەیەوێت هێرشبەرێكی بە توانا بگوازێتەوە ریزەكانی و نرخە پێوانەییەکەی پۆگباش بشکێنێت
ئەنتۆنیۆ کۆنتی راھێنەری یانەی چێلسی ئینگلیزی داوای لەبەرپرسانی یانەکەی کردووە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەکی بەتوانای خولی ئیسپانی مۆربکەن.

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی میرۆی ئینگلیزی، کۆنتی داوای لە بەرپرسانی یانەی چێلسی کردووە، گرێبەست لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید مۆربکەن.

لەھەواڵەکەدا ھاتووە، کۆنتی داوای کردووە بەھەر نرخێک بێت گرێبەست لەگەڵ گریزمان مۆربکرێت، تا ئەو رادەیەی بڕی پارەی گرێبەستەکە بگاتە سەرووی ٨٩ ملیۆن پاوەند، ئەم بڕە پارەیەش زیاترە لە بۆندی پۆگبا کە ٨٦ ملیۆن پاوەند بوو.

لەھەواڵەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەوەی رێگر دەبێت لەبەردەم ئەنجامدانی ئەو گرێبەستە سزادانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدە لەلایەن فیفا کە نا بێت بۆ ماوەی دوو وەرزی گواستنەوەی یاریزانان ھیچ بۆندێکی نوێ مۆربکەن، ئەمەش وا دەکات یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەست بەرداری گریزمان نەبێت، ھەرچەند پارەکەی چێلسی زۆریش بێت.



hamataqana
Top