ئیبرا لە لایەن مان یونایتدەوە سوپرایزی بۆ ئامادە دەكرێت

ئیبرا لە لایەن مان یونایتدەوە سوپرایزی بۆ ئامادە دەكرێت
ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەوەی گرێبەستى زەلاتان ئیبراهیمۆڤیج بۆ سێ ساڵى داهاتوو نوێبكەنەوە.

رۆژنامەى میترۆى بەریانى بڵاویکردەوە، ئیدارەى مانچستەر یونایتد سەرسامن بەئاستى ئیبراهیمۆڤیج و بەنیازن بۆ سێ ساڵى تر گرێبەستى نوێ بکەنەوە.

میرۆر باسی لەوەکردووە کە پزیشکەکانى مانچستەر یونایتد دڵنیایان داوەتە بەرپرسانى یانەکە لەتواناى جەستەیی ئیبراهیمۆڤیج و پێیان وایە تا سێ ساڵى داهاتوو ئەتوانێت ئاستى بەرز پێشکەش بکات.

ئیبراهیمۆڤیج لەگواستنەوەى یاریزانانى وەرزى هاوینەى ئەمساڵ بەگرێبەستێکى ئازاد و بۆ ماوەى یەک ساڵ پەیوەندى بە مانچستەر یونایتدەوە کرد و ناوبراو لە چوار یارى یانەکەى توانیویەتى چوار گۆڵ تۆماربکات.

hamataqana
Top