دۆن بە توندی وەڵامی چاڤی دەداتەوە

دۆن بە توندی وەڵامی چاڤی دەداتەوە
لەهەفتەی ڕابردوودا چاڤی هێرناندێز ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشلۆنە و ئێستای یانەی سەدی قەتەڕی لە لێدوانێکيدا بۆ کاديناسێر سەبارەت بە مێسی و رۆناڵدۆ گوتبووی: ناکرێت رۆناڵدۆ بە مێسی بەراورد بکرێت، ئەمە نەک بەلای منەوە بەڵکو بۆ ئەوەی حەز بە تۆپی پێ دەکات ناکرێت ئەو جياوازييە ئەنجام بدرێت، چونکە مێسی باشترينە.

هەروەها گوتويەتی: رۆناڵدۆ بەختی نييە چونکە لە سەردەمێکدايە مێسی بوونی هەيە، رۆناڵدۆ ناوازەيە و ياريزانە لە ئێستادا بەڵام مێسی ژمارە يەکە و پێويستە رۆناڵدۆ بيوەستێنێت، مەگەر هاندەری رياڵ بيت ئەگەر نا رۆناڵدۆ باشترين نييە.

لەسەر ئەو لێدوانەی چاڤی ڕۆناڵدۆ لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانیدا و وتی: هەمووان دەزانن چاڤی دەیەوێت لە ڕۆژنامەکان دەرکەوێت و باسی من بکات.

وتیشی: من سێ جار تۆپی ئاڵتونیم بەدەست هێناوە، ئەی چاڤی چەند جار بەدەستی هێناوە؟.


hamataqana
Top