یاریزانێكی تر پەیوەندی بە یانەی هەولێر دەكات
نەوزاد عەبدولحەمید یاریزانی یانەی كارەبا گەیشتە شاری هەولێر بەمەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ یانەی هەولێر بۆ یاریكردن لە ریزی ئەم یانەیە لە خولی نایابی عێراق لەم وەرزدا.
وا بریارە رۆژی هەینی پێش ئەنجامدانی یارییەكە گفتوگۆی هەردوو لا تەواو بێت و بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ مۆربكرێت.
نەوزاد عەبدولحەمید لە دایكبووی ساڵی 1992ە و بەرەگەز كوردە و ماوەی سێ وەرز لە ریزی یانەی تەڵەبە یاریكردووە لە وەرز رابردوو لە یانەی كارەبا یاریدەكرد و لە ئۆردوگای مەشقی یانەكەی كارەبا لە شاری هەولێر ئامادەبوو و لە بەشێكی زۆری یارییە دۆستانەكان بەشداریكرد، بەڵام بەهۆی بوونی گرفت لەگەڵ راهێنەری یانەكە ئامادە نەبوو بەردەوام بێت.
نەوزاد عەبدولحەمید لە هێڵی بەرگری دواوە یاری دەكات و پێشتر لە ریزی هەڵبژاردەكانی تازەپێگەیشتووان و لاوانی عێراق یاریكردووە.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: پشتیوان رەشید
