خولی نایابی عێراق دوا دەخرێت

خولی نایابی عێراق دوا دەخرێت
وا بریارە رۆژانی 15/9/2016 یارییەكانی خولی نایابی عێراق دەستپێبكات، بەڵام ئەمرۆ یەكێتی تۆپی پێی عێراق بریاری دا، كە یارییەكانی خولی عێراق دوا بخات.
وا بریارە لە رۆژی 27/9/2016 یارییەكانی خولی نایابی عێراق رابگیرێت تا 15/10/2016 بەمەبەستی ئەنجامدانی یارییەكانی پاڵاوتن بۆ سەركەوتن بۆ جامی جیهانی 2018.
واتا لەگەڵ ئەنجامدانی سێ هەفتە لە خولی نایابی عێراق یارییەكان بۆ ماوەی 18 رۆژ رادەگیرێت.
جێگەی باسە یانەی هەولێر لە رۆژی 16/9/2016 یەكەم یاری خۆی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرانبەر یانەی كەرخ ئەنجام دەدات پاشان دووەم یاری خۆی بەرانبەر یانەی حەدود ئەنجام دەدات دواین یاری خۆی بەرانبەر یانەی زاخۆ ئەنجام دەدات.
رێبین رەمزی
Top