نەوزاد شێرزاد پەیوەندی بە یانەی شورتە كرد

نەوزاد شێرزاد پەیوەندی بە یانەی شورتە كرد
دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوو لە خولی نایابی كوردستان و خولی پلە یەكی عێراق لە تۆپی بالە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و توانیان هەردوو نازناو بۆ یانەی هەولێر مسۆگەر بكەن، ئەمرۆ پێنجشەممە بەفەرمی یاریزانی یانەی هەولێر نەوزاد شێرزاد گرێبەستی لەگەڵ یانەی شورتە مۆركرد بۆ ئەوەی لە خولی نایابی عێراق لە ریزی ئەم یانەیە یاری بكات.
نەوزاد شێرزاد هەر لە سەرەتای ژیانی وەرزشی یاری بۆ یانەی هەولێر كردووە و بەردەوام خزمەتی یانەكەی كردووە و ئەمە یەكەم جارە جگە لە یانەی هەولێر درێسێكی تر لەبەر بكات و پێشتر نەوزاد یاری بۆ هەڵبژاردەی عێراقیش كردووە و یەكێك بووە لە یاریزانە باشەكانی كوردستان و یانەی هەولێر.
رێبین رەمزی
Top