دوو یاریزانی كورد پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیان بە دەستهێنا

دوو یاریزانی كورد پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیان بە دەستهێنا
لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی و ئەفرۆئاسیوی و تەزامونی ئیسلامی، كە لە وڵاتی ئوردن بەرێوە دەچێت، هەڵبژاردەی بەرزكردنەوەی قورسایی عێراق لەم پاڵەوانێتیە بەشداریكرد و لە شاندەكە دوو یاریزانی یانەی هەولێر بانگهێشتكرابوون.
هەریەكە لە یاریزانانی یانەی هەولێر كارزان سیروان و عەبدولكەریم هاشم بەشداریان لە پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی كرد.
یاریزانی یانەی هەولێر عەبدولكەریم هاشم لە كێشی 85 كگم ركابەری لەگەڵ باشترین یاریزانەكانی وڵاتانی عەرەبی دەكرد و توانی لە خەتف 137كگم بەرزبكاتەوە و لە نەتر 170كگم بەرزبكاتەوە و كۆی گشتی بووە 307كگم و پلەی دووەمی ركابەرییەكەی بە دەستهێنا دوای ئەوەی یاریزانی قەتەری بەشداربوو لە ئۆڵۆمپیادی ریودی جانیرۆ پلەی یەكەمی بە دەستهێنا.
و هەروەها لە كێشی +105كگم یاریزانی یانەی هەولێر كارزان سیروان بەشداریكرد و توانی پلەی دووەم و میدالیای زیو بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی توانی لە خەتف 137كگم بەرزبكاتەوە و لە نەتر 168كگم بەرزبكاتەوە و كۆی گشتی بووە 305كگم.
جێگەی باسە ئەم دوو یاریزانە لە رۆژانە لە هۆڵی بەرزكردنەوەی قورسایی یانەی هەولێر رۆژانە مەشقی خۆیان ئەنجام دەدا و توانیان دوای دابرانێكی زۆر بگرێنەوە هەڵبژاردەی بەرزكردنەوەی قورسایی عێراق.
هەرچەندە ئەم دوو یاریزانە هەرەشەی بەشدارینەكردنیان لێدەكرا، بەڵام یەكێتی بەرزكردنەوەی قورسایی هەولێر تاهیر خۆشناو و هەروەها ئیسماعیل مەولود یاریزانی دێرینی یانەی هەولێر لە بەرزكردنەوەی قورسایی و بەشار مستەفا جێگری سەرۆكی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق هەولێكی زۆریان دا تا مافی ئەم دوو یاریزانە نەفەوتێت و بەشداری لەم پاڵەوانێتیە بكەن.
رێبین رەمزی
Top