له خولی كوردستان گواستنهوهی یاریزانان بهردهوامه
بەفەرمی یانەی زێرەڤانی گرێبەستی لەگەڵ پێشگەری كۆتی دیڤوار و یاریزانی پێشووی یانەی گارە كۆنستانت جۆنیۆر مۆركرد بۆ ئەوەی ببێتە یەكەم پێشەگەر بۆ یانەی زێرەڤانی لە وەرزی ئەمساڵ، جۆنیۆر لە وەرزی رابردوو ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانەی گارە پێشكەش كرد و توانی پێنج گۆڵ تۆمار بكات.
وهەروەها هەردوو یاریزانی یانەی دهۆك خالید موشیر و بەیار ئەبو بەكر لەگەڵ یانەی زێرەڤانی رێكەوتن و لە یارییە دۆستانەكانی بەشداری دەكەن، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی دەستبەرداربوونیان لە یانەی دهۆك وەرنەگرتووە بەهەمان شێوە هەردوو یاریزانی یانەی زاخۆ هونەر ئەحمەد و دیار یاخی نزیكن لە یاریكردن لە یانەی زێرەڤانی.
یانەی هەندرێن لەگەڵ دسەتنیشانكردنی ستافی راهێنەران، بەفەرمی لەگەڵ یاریزانی پێشووی یانەی گارە خەسرەو محەمەد رێكەوتن بۆ ئەوەی لە ریزی یانەكە یاری بكات، خەسرەو لە هێڵی بەرگری باڵی چەپ یاری دەكات و ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانەی گارە پێشكەش كرد و هەروەها یاریزانی پێشووی یانەی پێشمەرگەی هەولێر رێبەر چەتۆ پەیوەندی بە یانەی هەندرێن كرد، تا ئێستاش یانەكە لەگەڵ چەند یاریزانێكی تریش لە گفتوگۆدایە بۆ مۆركردنی گرێبەست.
یانەی برایەتی، كە دەستی بە مەشقەكانی كرد لە یەكەم رۆژی مەشقەكان دوو یاریزانی تازە پەیوەندی بە یانەكە كرد، یاریزانی پێشووی یانەی شێروانە ئەركا رەحیم ناسراو بە ئەكی بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی برایەتی كرد، ناوبراو لە هێڵی ناوەراست یاری دەكات و یەكێكە لە یاریزانە باشەكانی یانەی شێروانە و هەروەها یاریزانی پێشووی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پەمۆ پەیوەندی بە یانەی برایەتی كرد و چاوەروان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوو چەند یاریزانێكی تریش پەیوەندی بە یانەی برایەتی بكەن.
تا ئێستا یانەكانی دهۆك و هەولێر و گارە هیچ گرێبەستیان لەگەڵ یاریزانان مۆرنەكردووە.
رێبین رەمزی
