ئەنجامی یارییە دۆستانەكانی یانەكانی كوردستان

ئەنجامی یارییە دۆستانەكانی یانەكانی كوردستان
بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ یارییەكانی خولی نایابی كوردستان و عێراق و سوود وەرگرتن لە هاتنی یانەكانی باشوور و ناوەراستی عێراق بۆ شاری هەولێر بۆ ئەنجامدانی ئۆردوگای مەشقی، یانەكانی كوردستان چەندین یاری دۆستانەیان ئەنجامداوە و ئەنجامەكانیش بەمشێوەیە بوو.
هەولێر - برایەتی 2-0
هەولێر - شەقڵاوە 3-1
هەولێر - نەفتی ناوەراست 1-1
هەولێر - كارەبا 2-0
نەفتی ناوەراست - زێرەڤانی 3-0
نەفتی ناوەراست - برایەتی 6-0
نەفتی ناوەراست - كارەبا 2-3
كارەبا - پێشمەرگەی هەولێر 2-2
شورتە - گازی باكوور 2-1
هەندرێن - ئاڵا 1-0
جێگەی باسە وا بریارە رۆژی چوارشەممە كاتژمێر چواری ئێوارە لە یاریگەی هەندرێن هەردوو یانەی شورتە و پێشمەرگەی هەولێر رووبەرووی یەكتر ببنەوە.
رێبین رەمزی
Top