سەردار ساڵح پشوو دەدات
ھەرچەندە وەرزی ڕابردوو سەردار ساڵح لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەردەوام بوو لە سەرپەرشتی کردنی تیپی تۆپی پێی یانەکە لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان توانی تیپەکەش بگەینێتە چوارگۆشەی زێرین بەڵام لە دواین یارییەکانی خولەکە بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەی داو تاکو ئێستاش سەردار نەگەڕاوەتەوە بۆ کاری ڕاھێنەری لە بارەی گەڕانەوەشی بۆ کاری ڕاھێنەرایەتی سەردار ساڵح بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لە ئێستادا ھیچ بڕیارێکم نەداوە لەسەر چارەنووسی خۆم ، چونکە ئێستا فەرمانبەرم لە یەکێک لە وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆیە سەرقاڵی کاری خانەنشینکردنی خۆمم ، لە دوای تەواو بوونی کارەکانم لە حکومەت بڕیاری ئەوەم داوە دەست بە کاروانی وەرزشیی خۆم بکەمەوە وەکو ڕاھێنەر ئەوکات ڕاھێنەرایەتی یانەیەکی دەرەوەی شاری سلێمانی بکەم، لە بارەی ھاتنی گرێبەست بۆی سەردار گوتی" تاکو ئێستا ھیچ یانەیەک پێی نەوەتوومە و خۆشم قسەم لەگەڵ ھیچ یانەیەک نەکردووە چونکە تاکو خۆم یەک لای نەکەمەوە ناتوانم مەشقی ھیچ یانەیەکی کوردستان وەربگرم، کە کارەکانی خانەنشینم تەواو کرد ئەوکات لەگەڵ یانەیەک رێکدەکەوم بۆ ئەوەی بتوانم خزمەتی وەرزشیی کوردستان بکەم، ئەوکات گرنگ نییە ئەگەر لە ناو شاری سلێمانی بێت یاخود لە دەرەوەی سلێمانی گرنگ ئەوەیە بتوانین خزمەتی تۆپی پێی و وەرزشی کوردستان بکەین.
کارزان کانەبی
