یەكێتی تۆپی پێی كوردستان هەواڵێك رەتدەكەنەوە
سەلام حوسێن سكرتێری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە لێدوانێكیدا سەبارەت بەم بابەتە گوتی: دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دەرچوونی بریاری دەستگیركردنی (ئاكار ئەكرەم) لە لایەن پۆلیسی هەولێر، لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆماندا لە رۆژی شەممە پەیوەندیمان بە بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر كرد بۆ بەداواچوون لەسەر ئەم بابەتە، بەرێزیان ئەم هەواڵانەی رەتكردووە و تەئكیدی لەوە كردووە، كە هیچ فەرمانێكی دەستگیركردن لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بۆ ناوبراو دەرنەچووە.
جێگەی باسە لە وەرزی رابردووی خولی پلە یەكی كوردستان لە نێوان هەردوو یانەی كۆیە و گازی باكوور بەمەبەستی دەستنیشانكردنی تیپی دووەمی سەركەوتوو بۆ خولی نایابی كوردستان لە دوای تەواوبوونی یارییەكە كێشە لە نێوان پولیسی هەولێر و یاریزانانی یانەی كۆیە روویدا و گۆڵپارێزی یانەی كۆیە (ئاكار ئەكرەم) تووشی ئازار هات.
رێبین رەمزی
