سزای راهێنەری گۆڵپارێزی پێشمەرگەی هەولێر كەمكراوە
لە وەرزی رابردووی خولی نایابی كوردستان لە یاری نێوان هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر و برایەتی، لە كاتی یارییەكەدا راهێنەر پێشووی گۆڵپارێزی یانەی پێشمەرگەی هەولێر عەبدولخالق مەحمود هێرشی كردە سەر ناوبژیوانی یارییەكە.
دواتر یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە كۆبوونەوەی خۆیدا بریاریدا راهێنەری ناوبراو تا هەتا هەتایی رابگیرێت و سزای دارایی درا.
لە كۆبوونەوەی خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بریاریدا سزای راهێنەر (عەبدولخالق مەحمود) كەبكاتەوە لە هەتا هەتایی بۆ دوو وەرز واتا ناوبراو تا كۆتایی وەرزی (2016-2017) رادەگیرێت پاش تەواوبوونی سزایەكەی دەتوانێت دووبارە لەگەڵ یانە وەرزشیەكان دەست بەكاری خۆی بكاتەوە.
جێگەی باسە دوای رووداوەكە (عەبدولخالق مەحمود) راگەیاند، كە بەشێوەیەكی كۆتایی واز لە وەرزش دەهێنێت و ئامادە نییە لە هیچ یانەیەك یاری بكات.
رێبین رەمزی
