ڕۆنى وەک کاپتنى ئینگلتەرا دەمێنێتەوە
لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا، سام ئەلاردایسى ڕاهێنەرى نوێى هەڵبژاردەى ئینگلتەرا ڕایگەیاند، کە وەین ڕۆنى کاپتنى یانەى مانچستەر یونایتد خاوەنى ڕێزێکى زۆرە لە نێوان هاوکارەکانیدا و شایستەى ئەوەیە کاپتنى هەڵبژاردەى ئینگلتەرا بێت.
ئەلاردایس پێیوایە ڕۆنى تواناى ئەوەى هەیە ببێتە کاپتن، کە بەرپرسیارییەتییەکى گەورەیە و پەیوەندى بە کەسایەتییەوە هەیە، لەکاتێکدا هەندێک یاریزان نایانەوێت ئەو بەرپرسیارێتییە وەربگرن.
ڕۆنى تەمەن ٣٠ ساڵ و گۆڵکارى مێژوویى ئینگلتەرا، لە ساڵى ڕابردوودا و دواى وازهێنانى ستیڤن جیرارد، شارەى کاپتنى هەڵبژاردەکەى پێ بەخشرا.
hamataqana
