پێش ئەنجامدانی یاریەكەیان شەڕی سارد لە نێوان گواردیۆلا و مۆرینیۆ دەستی پێ كرد

پێش ئەنجامدانی یاریەكەیان شەڕی سارد لە نێوان گواردیۆلا و مۆرینیۆ دەستی پێ كرد
لەگەڵ تۆمار کردنی 3 سەرکەوتنی یەک بەدوای یەک بۆ هەر یەک لە مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یۆنایتد، لە پرێمەر لیگدا، شەڕی سارد نێوان هەردوو ڕاهێنەر گوواردیۆلا و مۆرینیۆ دەستی پێ کردەوە.

لەم بارەیەوە، پیپ گواردیۆلا لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵی ESPN سەبارەت بە ئاستی مانچێستەر یۆنایتد زۆر بە بێ بایەخەوە گوتی هیچ یارییەکی مان یۆنایتدم لەم وەرزە نەبینیوە، بەڵام دەبێت بۆ بردنەوە ئاستێکی سەرسوڕهێنەر لە نێو یاریگای ئۆڵد ترافۆرد پێشکەش بکەین، بۆ ئەوەی سەرکەوتن تۆمار بکەین.

ئاشکرایە، کە یاری دێربی شاری مانچێستەر نێوان سیتی و یۆنایتد لە میانەی گەڕی چوارەمدا لە 10 مانگی داهاتوو، لە نێو یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە یانەی مانچیستەر یۆنایتد بەڕێوە دەچێت، لەم یارییەشدا ڕکابەری توندی نێوان گواردیۆلا و جۆزێ مۆرینیۆ لە لالیگا وە بۆ پرێمەر لیگ دەگوازرێتەوە، پێشبینیش دەکرێت یارییەکی بەهێز و لوتکەی یارییەکانی ئەو گەڕەی پرێمەرلیگ بێت.

hamataqana
Top