بەهۆی ئەم 6 هۆکارەوە نازناوی باشترین یاریزانی ئەوروپا بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەخشرا
مارکا بە باسکردنی ئەو هۆکارانە دان بەوە دەنێت کە ڕۆناڵدۆ لە وەرگرتنی ئەو نازناوە شایستە بووە، ئەوەی خوارەوەش هۆکارەکانە:
1- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پار ساڵ بۆ شەشەمین وەرز بەسەر یەکەوە توانی بە تۆمار کردنی 51 یاری بۆ یانەی شاهانە، زیاتر لە 50 گۆڵ تۆمار بکات، ئەوە جگە لەو گۆڵانەی کە لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال تۆماری کردبوون.
2- لە ساڵی 2015 توانی ببێتە گۆلکاری مێژوویی ڕیاڵ مەدرید و ڕیکۆردی ڕائول گۆنزالیس بشکێنێت، کە 324 گۆڵ بوو، بەمەش نەوەستا بەڵکو گۆڵی زیاتریشی تۆمار کرد.
3- ڕۆناڵدۆ توانی لە وەرزی 2015-2016 بە تۆمار کردنی 16 گۆڵ نازناوی گۆڵکاری چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت، ئەوەش سێیەمین جارە ئەو نازناوە دەستەبەر دەکات، هەروەها خاوەنی زۆرترین گۆڵە لە مێژووی چامپیۆنزلیگ و بە جیاوازییەکی باش پێش مێسی کەوتووە.
4- ڕۆناڵدۆ بە گۆلەکانی ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە بردنەوەی 11 مین نازناوی چاپمیۆنزلیگ بۆ ڕیاڵ مەدرید، هەروەها لە یاری کۆتایی دوایین لێدانی سزای یەکلایی کەرەوەی تۆمار کرد.
5- هەروەها توانی لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال، دەستکەوتێکی مێژوویی تۆمار بکات، کاتێک توانییان جامی ئەوروپای یۆرۆی فەرەنسا لەسەر بەرژەوەندی هەڵبژاردەی خاوەن زەوی و جەماوەر بەدەست بهێنن.
6- لەسەر ئاستی تاکە کەس ڕۆنالدۆ باشترین دەستکەوتی هەبووە، ئەویش بە دەستەبەر کردنی چامپیۆنز لیگ و جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و بەدەست هێنانی نازناوی گۆڵکاری چامپیۆنز لیگ، ئەوەش لە جیهانی تۆپی پێدا بە دەستکەوتێکی دەگمەن هەژمار دەکرێت.
hamataqana
