دوو یانەی تری بەغداد گەیشتنە هەولێری پایتەخت

دوو یانەی تری بەغداد گەیشتنە هەولێری پایتەخت
بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆروگای مەشقی ئەمرۆ سێشەممە هەردوو یانەی شورتە و كارەبای شاری بەغداد گەیشتنە شاری هەولێر بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی.
یانەی كارەبا ئۆردوگایەكی مەشقی لە شاری هەولێر ئەنجام دەدات و چەند یارییەكی دۆستانە لەگەڵ یانەكانی شاری هەولێر ئەنجام دەدات و یەكێك لە یارییەكان لەگەڵ یانەی هەولێر دەبێت و هەروەها یانەی شورتە بەهەمان شێوە ئۆردوگای مەشقی بۆ ماوەی 10 رۆژ ئەنجام دەدات و لەگەڵ ئەنجامدانی چەند یارییەكی دۆستانە لەگەڵ یانەكانی شاری هەولێر.
لە هەمان كاتدا تیپی بۆكسینی یانەی شورتە بەهەمان شێوە ئوردوگایەكی مەشقی لە شاری هەولێر ئەنجام دەدا بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ پاڵەوانێتی عێراق بۆ یاری بۆكسێن.
جێگەی باسە هەرێمی كوردستان بە گشتی و شاری هەولێر بە تایبەتی بویتە شوێنی خۆئامادەكردنی یانەكان و هەڵبژاردەكانی عێراق لە یارییە جیاوازەكان و لە كاتی ئێستادا یانەی نەفتی ناوەراست لە شاری هەولێر لە ئۆردوگای مەشقی بەردەوامە و یانەی مینا ئۆردوگایەمی مەشقی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا و هەڵبژاردەی تۆپی باسكەی عێراق ئۆردوگایەكی مەشقی لە دهۆك ئەنجام دا و یانەی حوسێن لە شاری سلێمانی لە ئۆردوگا مەشقیەكەی بەردەوامە.
رێبین رەمزی
Top