ئەنچیلۆتی بۆ خولە گەورەکانی ئەوروپا پێشبینییەکانی ئاشکرا كرد
لەم بارەیەوە، ئەنچیلۆتی بە ڕۆژنامەی (AS)ی ئیسپانیای ڕاگەیاند کە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەتوانێت لەم وەرزە پاڵەوانییەتی لالیگا بەدەست بهێنێت و کریستیانۆ رۆناڵدۆش گۆڵکاری خولەکە دەبێت، سەبارەت بە خولی ئیتاڵیاش گوتی جارێکی دیکە یۆڤێنتۆس دەتوانێت نازناوەکە دەستەبەر بکات و گوانزالۆ هیگواینیش گۆڵکاری خولەکە دەبێت.
دەربارەی خولی فەرەنسی ئەنچیلۆتی پێی وایە پاریس سان جێرمان دەتوانێت نازناوەکە بە دەست بهێنێت و کاڤانیش دەبێتە گۆلکار، لە دوایین پێشبینیدا باسی خولی پرێمەر لیگی کرد و گوتی: ئەم خولە زۆر قورسە بەڵام بە ڕای من مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یۆنایتد نزیکترینن، لە کۆتاییدا مان سیتی نازناوەکە دەباتەوە، بەڵام ئیبڕاهیمۆڤیچ نازناوی گۆڵکار بەدەست دەهێنێت.
hamataqana
